له چوارقوڕنه كه‌سێك ئامۆزاكه‌ی كوشت
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن-
له گوندی گردجانی سه‌ر به ناحیه‌ی چوارقوڕنه له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به هۆی كێشه له‌سه‌ر زه‌ویوزار، كه‌سێك ئامۆزاكه‌ی كوشت.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین كه كه‌میك به‌ر له ئێستا له گوندی گردجان سه‌ربه‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی سه‌لیم سوڵتانه‌دێی كوژرا.
به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و كه‌سه چووه‌ته ماڵی مامی و له‌وێ له سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار بووه به ده‌مه‌قاڵه‌یان.
دواتری كوڕێكی مامه‌كه‌ی هێرش ده‌كاته‌سه‌ری و ته‌قه‌ی لێده‌كات و فیشه‌كێك به‌ر سكی ده‌كه‌وێت و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، کوژراوەکە دانیشتووی قەزای حاجیاوایە و لەدایكبووی 1972یە، بكوژه‌كه‌ش نیشته‌جێی گوندی گردجانه.
PM:10:02:17/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 4876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت