نێچیرڤان بارزانی: بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كی پرۆسه‌ى ئاشتیی له توركيا ئاماده‌ين
وێستگەنیوز_
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كی پرۆسه‌ى ئاشتیی له توركيا ئاماده‌ين."
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی 2ـی 2025، شاندی ئیمراڵی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و شاندی ئیمراڵی، پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندەکە لە ئیمرالی، لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "نێچيرڤان بارزانى هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌كه‌ى به ده‌رفه‌تێكى گرنگ و مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا كه پێويسته هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و برايه‌تيى كورد و تورك بكه‌ن، چونكه ئاشتیی بۆ هه‌مووان له توركيا و ناوچه‌كه پێويسته."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ميشه كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى بێته ئاراوه و كێشه‌كان ئاشتيیانه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه ئه‌زموون سه‌لماندوويه‌تى شه‌ڕ و چه‌ك هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن." هه‌روه‌ها هيواى خواست پەکەکە ستراتيجييانه له پرۆسه‌كه بڕوانێت و پێويسته ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌درێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "شاندى ئيمرالى سڵاو و ڕێزى تايبه‌تى ئۆجەلانى به نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و تیشكيان خسته سەر هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى پێشتر و ئێستاى ئاشتيدا ده‌ربڕى و داواى كرد له‌سه‌ر هاوكارى و پشتگيريى خۆى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت."
هاوکات، شاندی ئیمراڵی لە پارێزگای هەولێرەوە لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان و پەیامی خۆیان "بە خەڵکی کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" راگەیاند.
لە کۆنگرەکەدا ئومێد خۆشناو رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە رابردوودا رۆڵێکی گرنگی هەبووە و پشتیوانیی لێدەکات، ئومێد دەکەین هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لەدوای گەڕانەوەی شاندەکە، باشتر بن."
کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) بە ناوی شاندی ئیمراڵییەوە قسەی کرد و وتی، "دوو رۆژە لە هەولێرین لە هەرێمی کوردستان. دوێنێ کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی هەبوو، کە یەک کاتژمێر و 45 خولەکی خایاند، سڵاو و خۆشەویستیی رێزدار ئۆجەلانمان بە سەرۆک بارزانی گەیاند لەگەڵ پەیامەکەی بۆ ئاشتی و پرۆسەی چارەسەری."
PM:01:49:17/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت