سزای ئەو بارهەڵگرانەی باری زیادە هەڵدەگرن لە 50 بۆ 600 هەزار دینار دەبێت
وێستگەنیوز_
لێپرسراوی وێستگه‌كانی كێش له سلێمانی دەڵێت، سزا بۆ ئەو بارهەڵگرانە دانراوە کە باری زیادەیان پێیە و لە 50 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.
ئەمرۆ دووشەممە 17ـی 2ـی 2025، فه‌ره‌یدون عومه‌ر، لێپرسراوی وێستگه‌كانی كێش له سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر یه‌ك تۆن باری زیاده‌ی پێبێت، 50 هه‌زاردینار سزادەدرێت و بۆ دوو تۆن باری زیاده‌ش، 200 هه‌زار دیناری وه‌ك سزای سه‌رپێچییه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر زیاتر لە دوو تۆن باری زیاده‌ی باركردبێت، ئه‌وا باره‌كه‌ی پێداده‌گیرێت و له چوار تۆنه‌وه سزاكه‌ی ده‌بێته 600 هه‌زار دینار.
دەشڵێت: هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگریش له وێستگه‌كانی كێش هه‌ڵبێت، بە بڕی 250 هه‌زار بۆ 400 هه‌زار دینار سزاده‌درێت.
PM:12:31:17/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت