عه‌زیز ئه‌حمه‌د: دوو بانكی نێوده‌وڵه‌تی دێنه ریزی هه‌شت بانكه‌كه‌ی هه‌ژماری من
وێستگه‌نیوز-
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سزادانی بانكه‌كانی عێراق، بانكه‌كانی به‌شدار له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ناگرێته‌وه، ده‌شڵێت: "دوو بانكی نێوده‌وڵه‌تی دێنه ریزی هه‌شت بانكه‌كه‌ی هه‌ژماری من".
عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "هه‌واڵی قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی دۆلارمان له چه‌ند بانكێكی دیكه‌ی عێڕاقی بینی - ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وانه‌ی هه‌ژماریان له‌و بانكانه هه‌یه ناتوانن كارته‌كانیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌كاربهێنن، له‌پاڵ كۆمه‌ڵێك بێبه‌شبوونی دیكه‌ش".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "له به‌رامبه‌ردا، بانكه‌كانی نێو پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، كه پڕۆژه‌ی گشتگیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ناكه‌ونه ژێر باریی سزاكانی ئه‌م هه‌واڵه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م بانكه به‌شداربووه‌كانی پڕۆژه‌كه به‌نێو ڕێكارێكی ووردبینی تایبه‌تدا ده‌ڕۆن به‌رله‌وه‌ی به‌شداریبوونیان ببێته فه‌رمی، له‌نێو ئه‌م وردبینیانه‌دا، وردبینی داهات و خه‌رجییه‌كان و پابه‌ندییان به ڕێكاره‌كانی @cbiraq هه‌ن".
عه‌زیز ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاندووه كه "له سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، دوو بانكی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ناوبانگ دێنه ڕیزی هه‌شت بانكه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌ژماری من كه ئه‌مه‌ش متمانه‌ی هه‌مووان بۆ پڕۆژه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری دوو سه‌رچاوه‌وه بڵاویكرده‌وه كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له دوبه‌ی، بانكی ناوه‌ندیی عێراق مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له پێنج بانكی دیكه‌ی ناوخۆیی قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئه‌و پێنج بانكه‌ی كه سزادراون بریتین له، بانكی موشریقی عه‌ره‌بی ئیسلامی، بانكی یه‌كگرتو بۆ وه‌به‌رهێنان، بانكی سه‌نه‌می ئیسلامی، بانكی میسكی ئیسلامی و بانكی ئه‌مینی عێراقی ئیسلامی.
بێبه‌شكردنی ئه‌و بانكانه له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاری ئه‌مریكی له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كاندایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و به قاچاغبردنی دۆلاردا.
له ماوه‌ی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەری ''هەژماری من''ی راگەیاند، کە پڕۆگرامێکی گشتگیری داراییە، وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه بە مەبەستی دابینکردنی "رێگایەکی پارێزراو و گونجاوە بۆ فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی کەرتی گشتی بۆ دەستڕاگەیشتن بە مووچەکانیان".
فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری له باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه بڵاویكردبوه‌وه، "ئامانج لە پڕۆژەکە هەوڵی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابوورییە لە هەرێمی کوردستان و خێراترکردنی پڕۆسەی بە دیجیتاڵکردنی حکومەتە، کە بەشێکی سەرەکییە لە دیدگای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی و پاڵپشتی پارەدانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان".
PM:11:13:16/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 5920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت