راپۆرتێك له‌سه‌ر خه‌رجی و داهاتی 6 مانگی كۆتایی 2024ی هه‌رێم ئاماده ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند كه ده‌رگای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام كراوه‌یه تا راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر خه‌رجی و داهاتی 6 مانگی كۆتایی 2024ی هه‌رێم ئاماده بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی شوباتی 2025 ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی پێشوازیكرد له تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوون له فه‌ریق سڵێمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر حه‌یده‌ر خال‌خال و دكتۆر عه‌لی خزه‌یر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی فیدراڵ.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه، له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری تیمه هاوبه‌شه‌كان كرا كه بڕیاره ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر خه‌رجی و داهاتی شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرته‌كانی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه ئاماده بكه‌ن.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری ئاماده‌یی وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند ده‌رگای وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان به‌رده‌وام كراوه‌یه بۆ تیمه‌كان تا بتوانن له نزیكترین كاتدا ڕاپۆرتی خۆیان ئاماده بكه‌ن.
لای خۆیانه‌وه تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی سوپاسی پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگیه‌كانی وه‌زیری داراییان كرد كه هه‌میشه هاوكار بووه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه بچن، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش وایكردووه تێبینیه‌كانی تیمه‌كان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ببنه‌وه.
PM:09:45:16/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت