وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی ناوی سوودمەندانی زەوی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز_
وەزارەتی خوێندنی باڵا، ناوی 17 هەزار و 218 مامۆستا و فەرمانبەری سەر بە دامودەزگاکانی وەزارەتەکە، کە زەوی وەردەگرن بڵاوکردەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە 16ـی 2ـی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوی سوودمەندانی زەوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە سەرجەم دامودەزگاکانى سەر بە وەزارەتەکە 17 هەزار و 218، مامۆستا و فەرمانبەر، سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش دوای ئەوە هات، کە فەرمانی وەزاری ژمارە (13328) لە ڕێکەوتی 21ـی 7ـی 2024، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچوو تایبەت بە پێکهێنانی لێژنەی تایبەت بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گشت دامودەزگاکانی سەر بە خوێندنی باڵا و پێدانی ڕێنمایی بۆ شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان و چۆنیەتی شیکردنەوەی ڕێنماییەکان.
بۆ بینینی ناوى سوودمەندان بە پێى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، کلیک لەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 27ـی ئاداری 2024 بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە سوودمەند نەبوون.
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024 لە ژمارە 219ـی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجا دەبێت؛ دابەشکردنی زەویش بەشێوەی تیروپشک و بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت.
سێ مەرج دیاریکراون کە ئەمانەن
- ساڵانی خزمەت
- ژمارەی ئەندامانی خێزان
- شوێنی نیشتەجێبوون
PM:06:22:16/02/2025
ئهم بابهته 20860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت