کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی شوباتی 2025، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە درەنگانى شەو کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى لاوازى دەریاى سوور روو لە ناوچەکەمان دەکات، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە یان نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە 17ی شوباتی 2025، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، "لە ئەنجامى بەردەوامى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى لاوازى دەریاى سوور لە سەر ناوچەکەمان پێشبینى بارانبارین لەگەڵ بەفر بارین دەکرێت، کاریگەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین و ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى هەڵەبجە لەگەڵ بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێرە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "بڕى بارانى پێشبینىکراو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر (1-3)ملم دەبێت، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى (4-8)ملم دەبێت، لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە (2-3)ملم دەبێت، هەروەها بڕى بەفرى پێشبینىکراو لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى ( 5-7 )سم دەبێت، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر( 3-5 )سم دەبێت".
کەشناسیی هەرێم راشیگەیاندووە، "سبەی پلەکانی گەرما لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕین بە نزیکەى (8-10) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 5 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 10پلەى سیلیزى
PM:01:22:16/02/2025
ئهم بابهته 3828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت