ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و هاكان فیدان بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه هه‌ر له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌یدا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/2/15 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها باسیان له چۆنیه‌تیی به‌هێزكردنی هاوكاری له بواری سیاسی، ئابووری و ئه‌منیدا كرد و تیشكیان خسته سه‌ر پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی عێراق و سوریا و ناوچه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش كرده‌وه، ئاماژه‌ی به گرنگیی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌موو بواره‌كان، به‌تایبه‌تی له بواری ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا، كرد.
لای خۆیه‌وه، هاكان فیدان خواستی توركیای بۆ به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا نیشان دا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان و كاركردن بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و گه‌شانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و دۆخی سوریا، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
PM:11:30:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 6904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت