باره‌گای بارزانی: ده‌رگه‌ی كوردستان و هه‌ولێر بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقی كراوه‌یه
وێستگه‌نیوز-
باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند كه ده‌رگه‌ی كوردستان و هه‌ولێر كراوه‌یه بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقی، ده‌شڵێت: "كردنه‌وه‌ی لقێكی حزبی به‌عس له كوردستان، دووره له ڕاستی".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه باره‌گای بارزانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "رۆژی شه‌ممه 15ی شوباتی 2025 له كاتی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیه‌وه، ئه‌یاد عه‌للاوی هه‌ندێ قسه‌ی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی لقی حزبی به‌عس له كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو".
باره‌گای بارزانی ده‌ڵێت: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ده‌رگه‌ی كوردستان و هه‌ولێر كراوه‌یه بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقی كه به ئازادییه‌وه تێدا بژیێت".
ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی لقێكی حزبی به‌عس له كوردستان باسی كردووه دووره له ڕاستی".
باره‌گای بارزانی له‌هه‌مانكاتیشدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه "ئه‌م جۆره قسانه جێگه‌ی سه‌رسووڕمانێكی زۆر و جێگه‌ی پرسیارن كه بۆ ئه‌م قسانه‌ی كردووه كه ڕاست نین".
ئه‌مڕۆ ئه‌یاد عه‌لاوی كه‌سایه‌تی سیاسی عێراق له له كاتی ڕاگه‌یاندنی "گردبوونەوەی مەدەنی نیشتمانی عێراق"دا وتی: "مه‌سعود بارزانی له كوردستان لقێکی بۆ حزبی بەعس کردووەتەوە".
PM:10:33:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 7368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت