شاندی ئیمرالی گه‌یشتنه هه‌ولێر و سبه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی كۆده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه شاندی ئیمرالی گه‌یشتىه هه‌ولێر و سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌مشه‌و شه‌ممه 2025.2.15 به یاوه‌ری د. عه‌بدولسه‌لام، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پێشوازی له شاندی ئیمرالی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌روین بوڵدان، په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندی ئیمرالی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كۆببنه‌وه".
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاند كه "له دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له باره‌ی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانیان كرا و تیشك خرایه پڕۆگرامی كۆبوونه‌وه‌كانیان، كه په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان-یان هێناوه و رای سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی وه‌رده‌گرن و بۆ ئیمرالی ده‌به‌نه‌وه".
PM:09:37:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت