هه‌رێمی كوردستان له‌بری نیوه، نزیكه‌ی ته‌نها سێ یه‌كی داهاتی نانه‌وتی بۆ به‌غدا ده‌نێرێت
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی به‌دواداچوونێكی وێستگه‌نیوز، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك داهاتی نانه‌وتی بۆ به‌غدای ده‌نێرێت ته‌نها نزیكه‌ی سێ یه‌كی داهاتی هه‌ر مانگێكه و نیوه‌ی داهاتی بنه‌ڕه‌تی نییه.
له‌م راپۆرته‌دا ئه‌و پێوه‌ره ئاشكرا ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیاریكردنی به‌شی حكومه‌تی عێراق له داهاتی نانه‌وتی به‌كاریده‌هێنێت.
به‌پێی داتاكانی حكومه‌ت، داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2024دا 4 ترلیۆن و 347 ملیار و 484 ملیۆن و 382 هه‌زار و 654 دینار بووه.
به‌پێی ئه‌م ژمارانه بێت تێكڕای داهاتی نانه‌وتی بۆ هه‌ر مانگێكی ساڵه‌كه 362 ملیار و 290 ملیۆن و 365 هه‌زار و 221 دینار بووه.
ژماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، تێكڕای نیوه‌ی داهاتی هه‌ر مانگێك له ساڵی 2024دا، 181 ملیار و 145 ملیۆن و 182 هه‌زار و 611 دیناره، به‌ڵام به‌پێی داتاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ساڵه‌دا هیچ بڕێكی 100 ملیار دیناریش وه‌ك نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی بۆ حكومه‌تی عێراق نه‌نێردراوه.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڵاویكردووه‌ته‌وه، زۆرترین بڕه پاره‌ی داهاتی نانه‌وتی له‌و پێنج مانگه‌ی ساڵی رابردوو بۆ به‌غدا نێردراوه بڕی 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هه‌زار دینار وه‌ك نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی مانگی ئایار ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه.
هه‌رێمی كوردستان به چی پێوه‌رێك به‌شی به‌غدا له داهاتی نانه‌وتی دیاری ده‌كات؟
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان مانگانه نزیكه‌ی 300 بۆ 350 ملیار دیناره كه نزیكه‌ی 15٪ی داهاته‌كه كاش نییه.
60 ملیار دیناری تایبه‌ته به نه‌سریه و نزیكه‌ی 100 ملیاره‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ خه‌رجیی وه‌به‌رهێنان و به‌كاربردن، پاره‌ی ده‌رمان، كاره‌با خه‌رج ده‌كرێت.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی وێستگه‌نیوز، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان هاوكێشه‌یه‌ك بۆ ده‌ركردنی به‌شی حكومه‌تی عێراق له داهاتی نانه‌وتی به‌كارده‌هێنێت، به شێوه‌یه‌ك مانگانه ئه‌و 15٪ـی داهاته‌كه هه‌ژمار ناكات كه كاش نییه، هه‌روه‌ها ئه‌و 160 ملیار دیناره‌ی تایبه‌ته به خه‌رجی له كۆی داهاته‌كان ده‌رده‌كات.
دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌م هاوكێشه‌یه داهاتی ماوه دابه‌شی دوو ده‌كات و به‌شی حكومه‌تی فیدراڵ له داهاتی نانه‌وتی جیاده‌كاته‌وه.
ژماره‌كان ده‌ریانخستووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكێشه‌یه له‌گه‌ڵ داهاتی نانه‌وتی 2024 به‌كاربهێنرێت داهاتی ماوه‌ی هه‌ر مانگێك نزیكی 160 ملیار ده‌مێنێته‌وه و به تێكڕای بۆ هه‌ر مانگێكیش به‌شی حكومه‌تی عێراق نزیكی 80 ملیار دینار ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا به وته‌ی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ وێستگه‌نیوز، هه‌رێمی كوردستان ته‌نها نیوه‌ی داهاتی گومرگی و باجه فیدراڵییه‌كان بۆ عێراق ده‌نێرێت.
به‌دواداچوونه‌كانی وێستگه‌نیوز ده‌ریانخستووه، ئه‌و داهاته‌ی مانگانه وه‌ك نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراق ده‌نێردرێت نیوه‌ی بنه‌ڕه‌تی داهاته‌كه نییه، به‌ڵكو دوای ده‌ركردنی خه‌رجی و ئه‌و پارانه‌ی كاش نین نیوه‌كه ده‌رده‌كرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نها نزیكی سێ یه‌كی كۆی داهاته‌كه‌یه.
PM:09:18:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت