"راوچی كۆیله‌كان" له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی گرووپێكی به‌ناوی "راوچی كۆیله‌كان" راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی نه‌شیاویان له ئافره‌تان كردبوو.
ئه‌مڕ‌وۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "گرووپی (راوچیی كۆیله‌كان) تاوانی ئه‌لیكترۆنییان ئه‌نجام دابوو و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی نه‌شیاویان له ئافره‌تان كردبوو".
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "تۆمه‌تباران، كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی سنووری قه‌زای سۆرانه و به هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران ده‌ستگیر كران، دانیان نا به تاوانه‌كه‌یاندا".
راشیگه‌یاند كه "دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه و به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه درانه دادگا".
PM:07:36:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 3212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت