بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی په‌رۆشی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه كه له خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ماندایه
وێستگه‌نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تان دێسی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگریی په‌رله‌مانی بریتانیا رایگه‌یاند كه یه‌كێتی په‌رۆشی په‌ره‌پێدانی هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه كه له خزمه‌تی به‌دیهێنانی ئامانجه باڵاكانی وڵاته‌كه‌ماندایه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ تان دێسی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگریی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی به گرنگییه‌وه ئاماژه‌یدا به رۆڵی به‌ریتانیا له به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له عیراق و ناوچه‌كه و رایگه‌یاند كه "یه‌كێتی په‌رۆشی په‌ره‌پێدانی هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه كه له خزمه‌تی به‌دیهێنانی ئامانجه باڵاكانی وڵاته‌كه‌ماندایه" و پێزانینیشی ده‌ربڕی بۆ پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانیان له گه‌لی كورد و به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه، رووداوه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه، عیراق و هه‌رێمی كوردستان به وردی تاووتوێكرا و جه‌خت له‌پاراستنی ئارامی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرایه‌وه.
PM:06:20:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت