ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وەكه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و نێچیرڤان بارزانی راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند كه پابه‌ندن به پشتگیریی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیی هاوكاریی سه‌ربازی بۆیان، بانگهێشتكردنیشی بۆ شاری هه‌ولێر بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی قبوڵ كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه له درێژه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15-02-2025 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی ستراتیژیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا، دۆخی ئه‌منی و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له عێراق و سوریا، تاووتوێ كران.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریدا نیشان دا، جه‌ختیشی له گرنگیی به‌رده‌وامیی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كرده‌وه.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای بانگهێشت كرد بۆ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌ویش خۆشحاڵیی به به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نیشان دا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ماركۆ رۆبیۆ دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مریكا وه‌كو هاوپه‌یمانێك، به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ڕوانێت، پابه‌ندیی ئه‌مریكای بۆ به‌رده‌وامیی پشتگیری له سه‌قامگیرییان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرنگیی به‌رده‌وامیی هاوكاریی ئه‌منی و سه‌ربازی كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه هاوبه‌شه‌كان و به‌هێزكردنی گه‌شه‌ی ئابووری و په‌ره‌پێدان.
دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی سوریا و دۆخی كورد له‌و وڵاته، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
PM:05:09:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت