وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: به‌ریتانیا له پشتگیریکردنی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 15ی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، هەروەها باسيان له چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاریی لە بواری سیاسی، ئەمنی و ئابووریدا كرد".
نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی به‌ریتانیا له عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، به تایبه‌تی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی دامەزراوە ئەمنییەکاندا، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لاى خۆیەوە، دەیڤید لامی، پابەندیی شانشینی یەکگرتووی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگه‌یاند، "به‌ریتانیا له پشتگیریکردنی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت"، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش لە پرسە هەرێمایەتییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنی و ئابوورییەکان کرد.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان، دۆخی سوریا و پێشهاتە هەنووکەییەکانی ناوچەکە، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
PM:12:34:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت