هێزەکانی دژەتیرۆر هەڵمەتێکی چڕی کێوماڵکردن لە زنانە ئەنجامدەدەن
وێستگەنیوز-
بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG رایگەیاند، "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG، بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق ICTS بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، هەڵمەتێکی بەرفراوانی کێوماڵکردنیان لە سنووری زنانە ئەنجامدا".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئامانج لەم هەڵمەتە پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە پاشماوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و ڕێگرتنە لە هەر هەوڵێکی دووبارە رێکخستنەوە و سەرهەڵدانەوەیان و چەندین شوێنی گومانلێکراو پشکنراون".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە ستراتیژی درێژخایەنی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و بەرگرتن لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانەی تیرۆرستان".
PM:11:12:14/02/2025
ئهم بابهته 768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت