لە رووداوێکدا گەنجێک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

ئەمشەو گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە دەروازەی قەزای هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر گیانی لەدەستدا.


محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیت شەقڵاوە بە وێستگەنیوزی رایگەیاند، "ئەمشەو کاتژمێر 8:40 خولەک گەنجێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر کە بەهۆی رووداوی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدا بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (رۆستەم عەباس)ە و خەڵکی گوندی باتاسە و تەمەنی 20 ساڵە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر".


PM:10:21:14/02/2025




ئه‌م بابه‌ته 1464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت