مەسرور بارزانی: داوامان له هه‌موو لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كردووه بەشداری حکومەتی نوێ بکەن
وێستگەنیوز-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، زوو پێکهێنانی حکومەت له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، داواش لە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن دەکات بەشداری حکومەتی نوێ بکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "ئەلعەرەبییە" لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم رایگەیاند، " ئومێدەوارم به زووترین كات حكومه‌تی نوێی هەرێمی کوردستان پێكبهێنرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "زوو پێکهێنانی حکومەت له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیە داوامان له هه‌موو لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كردووه به‌شداریی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هەرێم بكه‌ن".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، "هه‌رێمی كوردستان نەک هەر لە نەوت و غاز لە بوارەکانی دیکەش توانایه‌كی زۆری هه‌یه".
PM:08:54:14/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت