مەسرور بارزانی: هه‌رێمی كوردستان رێز له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئەمەریکا و ئێران ده‌گرێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات، کێشە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە سیاسی کراون.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "ئەلعەرەبییە" رایگەیاند، "مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە، هەروەها ئه‌مه‌ریكا له 2003وە هاوكاریی زۆری پێشكه‌ش به عێراق كردووه و به‌غدا بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه، پێویستی بە مانەوەی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئه‌مه‌ریكا له په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی هه‌بووه، هەروەها هه‌رێمی کوردستان هاوشانی ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی تیرۆری كردووە".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر حیسابی قوربانیدانی وڵاتێكیان نییه، به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستان رێز له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات ده‌گرێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ڕێزگرتن دروستبوونه، ئه‌وان رێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن و هه‌رێمی كوردستانیش رێز له‌وان ده‌گرێت".
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنەکەدا وتیشی، "پشتگیری لە بەشداریکردنی کورد لە پرۆسەی سیاسی سوریادا دەکەین، "، باسی لەوەشکرد، "هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) نوێنەرایەتی هەموو کورد ناکات".
لەبارەی هەبوونی بنکەی ئیسرائیلی لە هەرێم جەختی لەوەشکردەوە، "هیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستاندا بوونی نییە".
لەبارەی کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا مەسرور بارزانی وتی، "کێشە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە سیاسی کراون".
PM:08:23:14/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت