شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان لە داخستنی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە لەبارەی داخستنی تونێلی پێشرەو.

ئەمڕۆ هەینی 14ی شوباتی 2025، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، "سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات بە مەبەستی کارکردن لە شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو شەقامی هەواری شار ڕۆژی یەکشەممە 16ی شوباتی 2025، هەردوو سایدەکە بەربەستدەکرێت، لە فولکەی بەردەم بەرزاییەکانی سلێمانی بە ئاڕاستەی تونێلی پێشڕەو، بە ئاڕاستەی رۆشتن و هاتن بەربەستدەکرێت بەمەبەستی کارکردن لە وشەقامە".

ئاماژە بەوەکراوە، "داواکارین هاوڵاتییان شەقامی سەرەکی دەباشان بەکاربهێنن تا کردنەوەی شەقامەکە".


PM:07:12:14/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 5592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت