بافڵ تاڵەبانی لە ئەڵمانیا لەگەڵ فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 14ی شوباتی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ جەنەڕاڵ دەیڤد پەترایۆس، لێپرسراوی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA) و فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەسەر دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان، عیراق، ناوچەکە و گرنگی سەقامگیریی ئەمنی و پەرەپێدانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و پێویستی بەردەوامی دیالۆگی بونیادنەرانە لەنێوان هەموو لایەنەکان جەختی لەسەرکرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا فراوانکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا تاوتوێکرا و بافڵ تاڵەبانی هەموو ئامادەییەکی لەورووەوە دەربڕی لەچوارچێوەی پاراستی بەرژەوەندییە باڵاکان و زیاتر خزمەتکردن بە خەڵک و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووری لە وڵاتدا.



PM:05:14:14/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 6308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت