بافڵ تاڵه‌بانی: به‌شداربوونی كورد له بڕیار و بنیادنانه‌وه‌ی سوریای نوێ، زامنی سه‌قامگیری ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ تۆبیاس لیندنه‌ر، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات له پێویستی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرایه‌وه له‌پێناو كاراتركردنی هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی له‌ناوچه‌كه‌دا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دۆخی سوریا و رۆژئاوای كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا و بافڵ تاڵەبانی په‌رۆشی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی كورد له سووریا ته‌ئكیدكرده‌وه".
سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه "پاراستنی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان به تایبه‌ت كورد و به‌شداربوونیان له بڕیار و بنیادنانه‌وه‌ی سووریای نوێ زامنی سه‌قامگیری ده‌بێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌ر هه‌وڵێكیش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات بۆیه ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه پشتگیری پاراستنی ناوچه‌كه‌و سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كان بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری نیشتمانیی له‌وباره‌یه‌وه".
PM:01:43:14/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 7736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت