تورکیا کوژرانی سەربازێکی دیکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
وێستگەنیوز-
سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025, وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کوژرانی سەربازێکی بەناوی "عوسمان ئۆکتای" لە سنووری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە ناوچەی زاپ راگەیاند.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "سەربازەکەیان لە پێکدادانێکی رووبەڕوودا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی زاپ کوژرا".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 5ی ئەم مانگەش ئەفسەرێکی سوپای تورکیا بە پلەی رائید لە کاتی کێوماڵکردنی مین و بۆمبەکانی پەکەکە، بە هەڵە بۆمبێک تەقییەوە و بەهۆیەوە بەسەختی بریندار بوو، لە نەخۆشخانەی سەربازیی لە ئەنقەرە گیانی لەدەستدا.
PM:10:31:13/02/2025
ئهم بابهته 1436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت