ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕی یەك کیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەردا گرت


وێستگەنیوز-

ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی بڕی یەك كیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (هیرۆین)ی راگەیاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیاند، "دوای کۆکردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمەکانمانەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستمان گرت بەسەر بڕی یەك کیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (هیرۆین)، کە لەلایەن باندێکی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان، کە لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە، بەڕێگەی کۆمپانیایەکی (گەیاندن و گواستنەوە) دەربازی (هەرێمی کوردستان/ شاری هەولێر)یان کردووە".

ئاماژە بەوەش دەكات، "ئەم مادە هۆشبەرە بەشێوازێکی زۆر شارەزا و لێزانانە لە ژێرەوەی سێتێک (مەنجەڵ و تاوەی تیڤاڵ) حەشار دراوە و بە مادەیەکی ڕەق ڕووپۆش کراوە، بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت و نە بینرێتەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "رێکاریی یاسایی بەرامبەر کۆمپانیا (گەیاندنە)کە گیرایەبەر و داخرا".


PM:08:32:13/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت