مەسرور بارزانی: هەسەدە نوێنەرایەتی هەموو کورد ناکات


وێستگەنیوز-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هێزەکانی سوریا دیموکرات "هەسەدە" نوێنەرایەتی هەموو کورد ناکات، ئاماژە بەوەشدەکات، تائێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام نەداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "ئەلعەرەبییە" رایگەیاند، "پشتگیری لە بەشداریکردنی کورد لە پرۆسەی سیاسی سوریادا دەکەین".

هەروەها لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، " هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) نوێنەرایەتی هەموو کورد ناکات".

مەسرور بارزانی جەختی لەوەشکردەوە، "هیچ ئیسرائیلییەک لە هەرێمی کوردستاندا بوونی نییە"، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرێم دەیەوێت میوانداری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بکات".

لەبارەی کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا مەسرور بارزانی وتی، "کێشە ئابوورییەکانمان لەگەڵ بەغدا سیمایەکی سیاسیی هەیە".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، "تائێستا راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام نەداوە".




PM:07:48:13/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت