نێچيرڤان بارزانى بۆ بەشداریکردن لە كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن گەیشتە ئەڵمانیا


وێستگەنیوز-

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له‌ كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن گەیشتە ئەڵمانیا.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی شوباتی 2025، دڵشاد شەهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تىی هەرێم ڕايگه‌ياند، "نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له‌ كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، گه‌يشتووه‌ته‌ ئه‌ڵمانيا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "سه‌رۆكی هەرێم له‌ ميانى سێ رۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كه‌ له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شدارن، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان و دوا پێشهاته‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، گفتوگۆ ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕێته‌وه‌".

کۆنفرانسی ئاسایشى میونشن لە رۆژى 14ی شوباتی 2025، لە شاری میونشنى ئەڵمانیا دەستپێدەکات و تیایدا ژمارەیەک لە کەسایەتیی سیاسی و سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەشداریی تێدادەکەن.


PM:05:57:13/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 2016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت