وەزارەتی پێشمەرگە: فەرمانی وەرگرتنی زەوی بۆ زیاتر لە 9 هەزار پێشمەرگە دەرچوو
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە گەڕی دووەمی پرۆسی دابەشکردنی زەوی لە کۆی ئەو 18 هەزار و 879 ناوەی کە بە دوو کاروان رەوانەی وەزارەتی شارەوانی کرابوو، ناوی 9 هەزار و 165 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025، لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوای نووسراوی گشتاندنی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (8720 لە 12-06-2024) تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان بە پێی رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2024 تایبەت بە دابەشکردنی زەوی، وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دووەمی پڕۆسەکەدا لە کۆی ئەو 18 هەزار و 879 ناوەی کە بە دوو کاروان رەوانەی وەزارەتی شارەوانی کرابوو، ناوی 9 هەزار و 165 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە".
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، ناوی ئەو کەسانەی بۆ وەرگرتنی زەوی هاتووەتەوە بە گوێرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەمشێوەیەیە:
- سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 114 کەس
- سنووری پارێزگای هەڵەبجە 18 کەس
- سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین 490 کەس
- سنووری پارێزگای سلێمانی 627 کەس
- سنووری پارێزگای هەولێر 3899 کەس
- سنووری پارێزگای دهۆک 2413 کەس
- سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 48 کەس
- سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 1544 کەس
ئەوەشخراوەتەڕوو، "پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت و داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاوەکو ئێستا فۆڕمەکانیان تەواو نەکردووە پەلە بکەن لە رێکخستن و بە داتاکردنی فۆڕمەکانیان".
PM:04:46:13/02/2025
ئهم بابهته 2832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت