روفاتی 17 پێشمەرگە لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا دۆزرایەوە


وێستگەنیوز-

لە قەزای حەویجە روفاتی 17 پێشمەرگە لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە و ئێستا نمونەی خوێن لە کەسوکاریان وەردەگیرێت بۆ ئەوەی رادەستیان بکەنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025، یاسەمین مونزر، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە قەزای حەویجە روفاتی 17 پێشمەرگە لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە و لە هەفتەی رابردوو هەڵمەتێکی دوو رۆژەمان دەستپێکردووە بۆ وەرگرتنی نموونەی خوێن لە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان، هەروەها هەفتەی داهاتووش هەڵمەتەکە تەواو دەکەین لە هەولێر".

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەبارەت بەو گۆڕە بە کۆمەڵەی ئێستا لە حەویجە دۆزراوەتەوە روفاتی 17 پێشمەرگەی تێدایە، بەدڵنیاییەوە پرۆسەکەمان بۆ دۆزینەوەی روفاتی دیکەی پیشمەرگە بەردەوام دەبێت، هەروەها هەڵمەتی وەرگرتنی نمونەی خوێن، بەگوێرەی ئەو ناوچانەی کەسوکاری خێزانە پێشمەرگە شەهیدەکانی لێیە دەکەین".

یاسەمین مونزر وتی، "لە هەر ناوچەیەک ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانە هەبن، تیمەکانمان لەوێ ئامادە دەبن".








PM:04:10:13/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 2708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت