تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر سوتانی تابلۆی شه‌قامی گوڵستان و هێرۆ ده‌ستگیرنه‌كراوه
وێستگه‌نیوز_
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه شه‌وی 11ـی شوبات له‌سه‌ر ڕێگای سه‌یدسادق تابلۆی شه‌قامی رۆژنامه‌نوسانی شه‌هید گوڵستان تاراو هێرۆ ئیبراهیم سوتێنرا، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئه‌گه‌رچی هێزه ئه‌منییه‌كان به چڕی سه‌رگه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و ڕووداوه، به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه هیچ كامێرایه‌كی لێ نییه كاری لێكۆڵه‌وه‌رانی قورس كردووه‌و تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوون به‌هیچ سه‌ره داوێك.
ڕۆژی 23ـی ئابی 2024، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی توركیا به‌چه‌ند موشه‌كێك لە نزیکی شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای چەتر بۆ کاری میدیایی کرده ئامانج، بە هۆیەوە هەردوو ڕۆژنامەنووس "گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین" شەهیدبوون.
دوای شەهیدبوونیان ژمارەیەک لە چالاکوانانی شارۆچکەی سەیدسادق بە نووسراوێک داوایان لە قائیمقامییەتی شارۆچکەکە کرد، ئەو جووتسایدەی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسانە لێی شەهیدبوون بکرێت بە ناوی "شەقامی ڕۆژنامەنووسانی شەهید گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین."
پاش ڕازیبوونی قائیمقامییەتی شارۆچکەکە، بە مەراسیمێک لە 10ـی شوبات پەردە لەسەر تابلۆی ئه‌و شه‌هیدانه لادرا و شەقامەکە بەناوە نوێیەکەیەوە ناسێندرا، بەڵام رۆژی 12ـی شوبات بیندرا کە تابلۆکە شێوێندراوە و پاشان سووتێندراوە.
PM:02:58:13/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 3584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت