بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم: مامەڵەی کارتی نیشتمانی رادەگیرێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، مامەڵەی کارتی نیشتمانی رادەگیرێت.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە هۆکارێکی هونەری سبەی پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025، لە سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی مامەڵەی هاوڵاتییان رایی ناکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، "سەردانی فەرمانگەکان مەکەن تاوەکو رۆژی یەکشەممە 16ی شوباتی 2025".





AM:12:01:13/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 2980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت