پەیامێک لە مانگرتووانی سلێمانییەوە
وێستگەنیوز-
دوای 15 رۆژ لە مانگرتن و هەڵپەساردنی، گروپی مانگرتووانی سلێمانی پەیامێکیان بڵاوکردەوە و سوپاسی ئەو کەسانە دەکەن کە پاڵپشتیان کردوون.
لە پەیامەکەدا هاتووە، پاش پانزە ڕۆژ لە مانگرتن و هەڵپەساردنی لەبەردەم دڵگەرمیی و پەرۆشیی ئازیزاندا، ئەمانەوێت وەك هاوڕێیانی مانگرتوو بڵێین:
1ـ مەدالیای نرخاندن و وەفا پێشکەش ئەکەین و سوپاسی خەڵکی خاوەن هەڵوێستی کوردستان ئەکەین.
سوپاس و وەفاداریمان هەیە بۆ ئەوانەی هاوکارمان بوون لەهەموو لایەك.
هاوڕێیانمان لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چین و توێژە جیاوازەکان کەلەماوەی ئەو پانزدە ڕۆژەدا فەرهاد ئاساو بێ ماندووبوون، بەشدار بوون لە گەیاندنی ئەم میکانزمە نوێیە مەدەنیە و بەهەوڵی پێکەوەیی توانیمان خەباتی مەدەنی متمانەدار فراوانتر بکەین..
2- ئێمە وەک مانگران بەڵێن دەدەین کەبەردەوامبین و چاودێر بین تا بەدەست هێنانی کۆی داواکانمان، هیچ کاتێک لای ئێمە نەدرەنگ دەبێ بۆ دەست پێکردن نەماندوش دەبین
ئاماژەیان بەوەشکرد، "خەڵکی بەهەڵوێستی کوردستان وەک ئاگادارن مانگران خەڵکی بە ئەمەکی ئەم نیشتیمانەن و ئەوەی کۆی کردووینەتەوە تەنها ئامانجە گشتییەکەیە کەمافی خەڵکە و لەو پێناوەشدا بەردەوام دەبین".
ئەوەش هاتووە، "دوێنێ کە دوای پانزە ڕۆژ مانگرتنەکەمان لە بەردەم خەیمەکەدا هەڵپەسارد، کەس مافی نییە بەناوی (مانگر)ـەوە قسە و لێدوان بدات، مانگرتن قۆناغێکی گرنگی کاری مەدەنیی و سەرکەوتنی ئیرادەی خێر بوو، نابێت ئەو پرسە لە جوغزی خۆی بهێنرێتە دەرەوە و تێکەڵ بە هیچ بابەتێکیتر بکرێت".
دوێنێ سێشەممە 11ی شوباتی 2025، گروپی مامۆستایانی مانگرتووانی سلێمانی کە ماوەی 15 رۆژ لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان خێمەیان هەڵدا و مانیان لە خواردن گرت، بڕیاریاندا مانگرتنەکە هەڵپەسێرن لە ئێستادا سەرجەمیان کە ژمارەیان 13 مامۆستا و فەرمانبەرە لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
PM:07:45:12/02/2025
ئهم بابهته 4208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت