رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە بەبۆنەی ناوەڕاستی مانگی شەعبان دەوامی فەرمی رادەگیرێت، بەڵام پشووەکە بەشێک لە دامودەزگاکان ناگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتـی 2025، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، "سبەینێ پێنجشەممە 13ی شوبات پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و خوێندنگەکان، جگە لە دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لە کەرکوک، بەبۆنەی ناوەڕاستی مانگی شەعبان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لە دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان، زانکۆ و کۆلیژ و پەیمانگاکانی سەرپشک کرد لەوەی رۆژەکە بکەن بە پشوو یان نا بەپێی پلان و پابەندییەکانی خۆیان".
PM:07:27:12/02/2025
ئهم بابهته 1460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت