داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 51 ملیار و 895 ملیۆن و 457 هەزار و 877 دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
رادەستکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بودجەی 2025دایە کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر داوە.
PM:07:05:12/02/2025
ئهم بابهته 1204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت