شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: بەدەستی خۆمان هەموو شتەكانمان خستە ژێر دەستی بەغدا
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەدەستی خۆمان هەموو شتەكانمان خستە ژێر دەستی بەغدا، ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم پەیوەندییەكی ئاسایی بن و نابێت بەهیچ جۆرێك كۆمەڵانی خەڵك باجی ململانێكانی نێوان هەردوولا بدەن.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا کە میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، "ئێمە بەدەستی خۆمان هەموو شتەكانمان خستە ژێر دەستی بەغداوە، هەموو ئەو كێشانەی لەناوخۆی هەرێمدا هەمانبو، دەمانتوانی زۆر بەئاسانی لەسەر مێزی دانیشتن و گفتوگۆ چارەسەریان بكەین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەمانتوانی خزمەتی زیاتری خەڵك بكەین و ناڕەزایی خەڵك نەگاتە ئەو ئاستەی ئێستا، بۆیە پێویستە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم پەیوەندییەكی ئاسایی بن و نابێت بەهیچ جۆرێك كۆمەڵانی خەڵك باجی ململانێكانی نێوان هەردوولا بدەن".
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت وتویەتی، "پێویستە كابینەی دەیەم پێش هەموو شتێك ئەو كەموكوڕییانە دەستنیشان بكات كە لە كابینەی نۆیەم و كابینەكانی پێشودا هەبوە، چارەسەری پێویستیان بكات".
PM:06:09:12/02/2025
ئهم بابهته 1828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت