سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی پێشوازی لە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئەم وێنەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، لە لایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی، پێشوازیمان لێکرا".

ئاماژەی بەوەکردووە، "لەدیدارەکەدا باسمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرد و قسەمان لەسەر مەترسییەکانی ناوچەکە کرد کە چۆن هاوکاربین لە ئارامی و سەقامگیری و دوورکەوتنەوە لەگرژی و ئاڵۆزییەکان".


PM:04:41:12/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو