رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی: کارکردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی دواخرا
وێستگەنیوز_
کارکردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لە رۆژی 16ی ئەم مانگەوە بۆ 2ی مانگی داهاتوو، دواخرا.
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم هاوڵاتییانی دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە كە كاركردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی واتا( كارتی بانكی) لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی دواخرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواخستنی کارکردن بە سیستمەکە لە 16ی شوباتی 2025 بۆ 2ی ئازاری 2025 دەبێت، بەهۆی ئەپدەیتکردنی سێرڤەری ناوەندیی کارتی نیشتمانی لەلایەن رەگەزنامەی گشتیی بەغدا.
PM:03:26:12/02/2025
ئهم بابهته 1752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت