وەزارەتی دارایی: گشتاندنی تایبەت بە یەکخستنی ڕێکارە داراییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵی بۆ سەرجەم وەزارەتەکان نارد


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دارایی گشتاندنی دارایی ژمارە (3)ـی ساڵی 2025ـی تایبەت بە یەکخستنی ڕێکارە داراییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ سەرجەم وەزارەتەکان نارد.

ئەمرۆ چوارشەممە، 12ـی 2ـی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنی دارایی ژمارە (3)ـی ساڵی 2025ـی تایبەت بە یەکخستنی ڕێکارە داراییەکان لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بەوەزارەت نارد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە 5ـی 2ـی 2025، بڕیار درا بە:-

1- پابەندبوونی گشت وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بەوەزارەت و تەواوی دامەزاروەکان لە هەرێمی کوردستان، بەخشتەی هێزی کاری کارپێکراو و جێگیرکراو لە لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2025، لەرووی ژمارەی هێزی کار و بڕی خەرجی و مووچە و شایستە داراییەکان بۆ مانگەکانی داهاتوو، تاوەکوو خشتەی بودجەی گشتی فیدرال بۆ ساڵی 2025 لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێت.

2- ڕاگرتنی دامەزراندن بەهەموو شێوەیەک (دامەزراندنی هەمیشەیی، گرێبەست، کاتی، دامەزراندن لەسەر داهاتی ناوخۆ، دامەزراندن لەجیاتی دانان، وانەبێژ و خۆبەخش) یان گەڕانەوە بۆ وەزیفە یان هەرشێوازێکی دیکە.

3- ڕاگرتنی بەخشین و بەستنی دەرماڵەی نوێ بۆ سەرجەم مووچەخۆران و پابەند بوون بەو ڕێژەیەی کە لە مووچەی کانوونی دووەم هاتووە.

4- قەدەغەکردنی هەر دامەزراندنێک لە هەر وەزیفەیەکی سەرکردایەتی وەک بەڕێوەبەری گشتی بەرەو ژوور و پلەی تایبەت.

5- قەدەغەکردنی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران لە نێوان سەرجەم وەزارەتەکان.

6- ڕاگرتنی ئەژماری خزمەت بۆ مەبەستەکانی وەزیفەی گشتی، جگە لە مەبەستی خانەنشین.


PM:02:06:12/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو