شەوی بەرات دیاریکرا


وێستگەنیوز_

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، سبەی شەو بەراتە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی سبەی پێنجشەممە 13ـی 2ـی 2025، کە دەکاتە 14 لەسەر 15ـی مانگی شەعبان بە شەوی بەرات لە هەرێمی کوردستان ناسراوە.

شەوی بەرات، لە هەرێمی کوردستان زیاتر وەک بۆنەیەکی کۆمەڵایەتیی ناسراوە، چونکە هیچ چالاکییەکی ئایینی تێدا بەڕێوەناچێت.

وەک نەریتێک منداڵان لە شەوی بەراتدا بە ماڵاندا دەگەڕێن و نوقڵ و شیرینی کۆدەکەنەوە.


PM:12:47:12/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو