پەکەکە: لێدوانەكانی ئۆجەلان بۆ چارەسەری ئاشتییانەی پرسی كورد یەكلاكەرەوەن و پابەندی دەبن


وێستگەنیوز_

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەڵێت: "لێدوانەكانی ئۆجەلان بۆ چارەسەری ئاشتییانەی پرسی كورد یەكلاكەرەوەن و پابەندی دەبن."

لە راگەیەنراوێكدا پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ تێپەڕێنی 26 ساڵ بەسەر دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەڵان، رێبەری زیندایكراوی پەکەکە رایگەیاند، "هەنگاو و لێدوانەكانی ئۆجەلان رۆڵی گەورەی لەسەر پرسی كورد لە باكووری كوردستان و توركیا دەبێت و بە تەواوی پابەندی هەموو لێدوانەكانی دەبن."

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆجەلان بە تەنیا ناتوانێت هەمو كێشەكان چارەسەر بكات، بۆیە هەر لایەنێك پێویستە تێگەیشتنی بۆ رەوشی توركیا و پرسی كورد هەبێت و پابەندی ئەو بەرپرسیارێتییە بێت كە رووبەڕووی دەبێتەوە لە پرۆسەی چارەسەریدا.

پارتی کرێکارانی کوردستانباسی لەوە کردووە، دوای 26 ساڵ لە دەستگیرکردنی، ئەگەر هیچ کۆسپێک نەخرێتە بەردەمی، قۆناغێکی نوێ لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە دەست پێ دەکات کە تورکیا، تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهانیش دەگۆڕێت. 

ڕاشیگەیاندووە "ئۆجەلان و کورد، تورکیا دابەش ناکەن، بەڵکو کار بۆ دیموکراسیبوونی دەکەن."

ئەمەش پاش ئەوە دێت، لە ماوەکانی رابردوودا وەفدێک سەردانی ئیمراڵی کرد و رایانگەیاند، "ئۆجەلان پێشوازی لە هەر هەنگاوێک بۆبۆ پرۆسەی ئاشتی ناوە. هاوکات، تەندروستی ناوبراو جێگیرە و بەمزووانە لێدوانێک بڵاودەکاتەوە."


PM:12:20:12/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو