کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


وێستگەنیوز_

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی 2ـی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت سبەى پێنج شەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور بێت، بەڵام لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆوە بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، باران بارین بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ دەست پێ دەکات، لە کاتەکانى ئێوارەدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە زیاد دەکات و بارانى مام ناوەند دەبارێت.

هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت و ئەگەری بەفر و باران بە تێکەڵی لە سەنتەرى پارێزگاکانی سلێمانى و دهۆک هەیە. پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 12پلەى سیلیزى

دهۆک : 12 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى

سۆران: 11پلەى سیلیزى

گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى


PM:12:14:12/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو