عێراق دەنگۆی پێدانی مافی مانەوە بە ئەفسەر و سەرکردەکانی سوپای بەشار ئەسەد رەتدەکاتەوە


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی رۆژی 7ـی 12ـی 2024، زیاتر لە دوو هەزار سەربازی سوپای سووریا لە رێگەی دەروازەی قائیم'ـەوە پەنایان بۆ عێراق هێنا و وەزارەتی ناوخۆی عێراق رێگەی پێدان لە سنوورەکانەوە بێنە ناو خاکی عێراقەوە، پاشان ئەو سەرباز و ئەفسەرانە سەرجەمیان گەڕانەوە سووریا و تەنها 150 کەسیان ڕەوانەی بەغدا کران. لە ئێستاشدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە مافی مانەوە (اقامە) دراوە بە ژمارەیەک لەو سەرکردە و ئەفسەرانە و وەزارەتی ناوخۆش ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.
 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە بەوەی، حکومەتی عێراق مافی مانەوەی کاتیی بە دەیان ئەفسەری سوپای سووریا داوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی 2ـی 2025 عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و وەزارەتەکەیان ئەو مافەی بە هیچ ئەفسەرێکی سوپای پێشووی سووریا نەداوە. 

پاش ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، بەشێكی سووپاکەی پەرتەوازە بوون و هانایان بۆ عێراق هێنا، لە کەمپێکی نزیک لە پارێزگای ئەنبار کۆکرانەوە، دواتر لەگەڵ گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن چەکدارانی تەحریر شام و پێکهێنانی حکومەتی راگوزەر لە سووریادا، سەرباز و ئەفسەرە هەڵهاتووەکان (ئەوانەی داواکراو نەبوون بە تۆمەتی ئازاردانی هاوڵاتیان) گەڕانەوە وڵاتەکەیان.


AM:10:45:12/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو