قوباد تاڵەبانی لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات


وێستگەنیوز_

لە میانی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی دوبەی.

قوباد تاڵەبانی لە پۆستێکیدا لە هەژماری فەیسبووکی تایبەتی خۆی نوسیویەتی: "لە میانەی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، لەگەڵ بەڕێز سەعید محەمەد ئەلتایەر، سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئیمارات (ENOC) و شاندێكی هاوڕێی لەبارەی ئەزموونی سەرکەوتووی ئەو وڵاتە لە کەرتەکانی نەوت و گازدا گفتوگۆمان كرد و دەرفەتەكانی گواستنەوەیمان بۆ كوردستان تاوتوێكرد."

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەم دیدارە، "هەر لەم لوتكەیەدا لەگەڵ بەڕێز مەتەر ئەلتایەر، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی دوبەی (RTA) لە بارەی پرۆژەكانی ڕێگاوبان و چۆنێتیی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئیمارات لە بواری گواستنەوەی گشتی (پاس و ترام) و سوودوەرگرتن لە شارەزایانی وڵاتەكەیان گفتوگۆمان كرد."
May be an image of 2 people, lighting and text


PM:08:09:11/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو