وەفدی ئیمڕاڵی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن
وێستگەنیوز_
لەم هەفتەیەدا وەفدی ئیمڕاڵی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی سلێمانی و هەولێردا کۆببنەوە.
وەفدی ئیمڕاڵی رایانگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە درێژەی سەردانەکەیاندا لەگەڵ سەرۆکی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
هاوکات، وەفدەکەی ئیمڕاڵی پێکدێن لە: سورەیا ئۆندەر، کاسکین بایندەر و پەروەین بوڵدان. بریارە سەردانی شاری سلێمانی و هەولێر بکەن و لەگەڵ بەرپرساندا کۆببنەوە.
بەگوێرەی میدیای نزیک یەکێتی، وەفدەکەی ئیمڕاڵی لەچوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری سلێمانی دەکەن و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.
PM:07:21:11/02/2025
ئهم بابهته 492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت