وێستگەنیوز_
دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی هەر سێ یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکەی، باری کەسی و لێبووردنی گشتی بڕیاری دا بەوەی راگرتنەکە هەڵبووەشێتەوە و یاساکان جێبەجێ بکرێن.
جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیى عێراق، بڕیاری دادگای لەبارەی تانەکانی سەر هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتیی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان خوێندنەوە و رایگەیاند، "دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری دا بە رەتکردنەوەی سکاڵاکان بە ژمارەکانی 17 و 18 و 19 و 21 و 23 ی فیدراڵی ساڵی 2025، بەهۆی ئەوەی مەرجی بەرژەوەندی تێدانەبوو. هەروەها فەرمانسالارییەکەشی هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن ئەم دادگایە بە ژمارە 3 لە 04-02- 2025دەرچوو بوو، بڕیارەکەش بە زۆرینە لە 11-02-2025 دا دەرچوو".
سکاڵاکاران 18 پەرلەمانتاری شیعە و پەرلەمانتارێکی کوردی ئێزدیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر و لە رۆژی 4ـی 2ـی 2025، دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانی راگرتنی جێبەجێکردنی هەرسێ یاسای باری کەسی، لێبووردنی گشتی و گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنی رەسەنیان دەرکرد، تاوەکو ئەو کاتەى سکاڵا تۆمارکراوەکان لەسەریان یەکلایی دەبنەوە.
رۆژێک دواتر، ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراق کۆبووەوە و دژى بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی وەستایەوە و بە "نایاسایی" وەسفیکرد.
هەرسێ یاساکە لە دانیشتنی رۆژی 21ـی کانوونی دووەمی 2025 لە پەرلەمانی عێراق بەیەک پاکێج پەسەندکران.
راگرتنی جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتی، نیگەرانی و ناڕەزایی سوننەکانی لێکەوتەوە، چونکە لێبووردنی گشتیی یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی سوننەکانە.
PM:04:44:11/02/2025
ئهم بابهته 2292
جار خوێنراوهتهوه