مانگرتووان: لە ژێر فشاری هاووڵاتییاندا بڕیارماندا مانگرتن هه‌ڵپه‌سێرین
وێستگه‌نیوز-
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووی سلێمانی رایانگه‌یاند كه توانییان شكۆ بگێڕنه‌وه بۆ شه‌قام، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه لە ژێر فشاری هاووڵاتییاندا بڕیاریانداوه مانگرتن هه‌ڵپه‌سێرن.
كاتژمێر 2ی دوانیوه‌رٍۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌دان كه‌س چوونه شوێنی خێمه‌ی مانگرتووان بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی و داوایان لێ‌كردن مانگرتنه‌كه‌یان بشكێنن كه 15 رۆژه به‌رده‌وامه.
مانگرتووانیش بڕیاریان دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن و دوابڕیاری خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رابگه‌یه‌نن.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش یه‌كێك له مانگرتووه‌كان به ئاماده‌بووانی راگه‌یاند كه زۆر سوپاسی تیمی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام به‌ده‌میانه‌وه بوون.
ئه‌و نوێنه‌ره وتی: "سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی له په‌یامی ئێمه تێگه‌یشتن. ئێمه شه‌ڕمان بۆ مافی خه‌ڵك ده‌كرد".
وتیشی: "خه‌باتێكی مه‌ده‌نیمان گرته‌به‌ر و هه‌موو رێگایه‌كمان گرته‌به‌ر، به‌ڵام به‌رپرسان گوێیان بۆ داواكارییه‌كانی ئێمه‌ی نه‌گرت".
PM:03:39:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت