"نیشانه‌ی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر مانگرتووان ده‌ركه‌وتووه"
وێستگه‌نیوز-
د. هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری دا له‌وه‌ی مانگرتووان تووشی دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیی بوونه‌ته‌وه و نیشانه‌ی مه‌ترسیداریان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه، پێویسته به زووترین كات مانگرتن بشكێنن.
د. هێرش سه‌ید سه‌لیم كه هاوكات ئه‌ندامی تیمی پزیشكی چاودێریكردنی دۆخی ته‌ندروستیی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووه، له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینیمان ده‌كرد، دۆخی دژواری ته‌ندروستیی له هه‌فته‌ی دووه‌می مانگرتندا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مانگرتووان ده‌ركه‌وتووه".
داوایشیكرد، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه دژواره‌ی رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه مانگرتووان كۆتایی به مانگرتن بهێنن.
وتیشی: "ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو نیشانه‌كانی له‌كاركه‌وتنی گورچیله و خوێنبه‌ربوون و له‌كاركه‌وتنی جگه‌ریان تیادا ده‌ركه‌وتووه و ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی دڵیان زیادبووه".
ئه‌مڕۆ 15 رۆژه 13 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران بۆ داواكردنی مافه‌كانیان كه خۆی له دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه و بێ دواكه‌وتن و مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو پله به‌رزكردنه‌وه و رێزگرتن له شكۆی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ده‌بینێته‌وه، له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی سلێمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مانیان له خواردن گرتووه و تا ئێستاش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
PM:02:56:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت