كه‌شناسی هه‌رێم هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 13-2-2025 كه‌شی ناوچه‌كه‌مان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ور له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فر بارین و باران بارین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكان نمه‌باران ده‌ستپێده‌كات، پاشان بارسته هه‌وایه‌كی سارد له ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپاوه روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم ده‌كاته‌وه به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان".
كه‌شناسی ده‌ڵًێت: "شه‌پۆلێكی به‌فر بارین سه‌رجه‌می ناوچه سنووریه‌كان و شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه به تایبه‌ت ئه‌و ناوچه شاخاوییانه‌ی به‌رزیان له (1000) مه‌تره به‌فر بارینی ده‌بێت".
ده‌شڵێت: "له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ باران، به‌فریش ده‌بارێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "شێوازی دابارین نمه باران و بارانی مامناوه‌ند ده‌بێت و بڕی بارانی پێشبینیكراو به گشتی له نێوان (12-18) ملمه‌تر ده‌بێ".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "زۆرترین كاتی به‌فر بارین له شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی و كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ده‌بێت".
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "له دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله لاواز ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما هه‌ر به نزمی ده‌مێنێته‌وه".
PM:02:04:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت