مه‌سرور بارزانی: پێویسته حكومه‌ت دابینكار بێت، نه‌ك ئاڕاسته‌كار
وێستگه‌نیوز-
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌شێكی زۆری دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم به دیجیتاڵی كراون و ئێٍستا موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران به‌ڕیز ناوه‌ستن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان، ده‌شڵێت: "پێویسته حكومه‌ت دابینكار بێت، نه‌ك ئاڕاسته‌كار".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی شوباتی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لووتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان له دوبه‌ی، به‌شداریی له پانێڵی "تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگی و له‌ده‌ستنه‌دانی ده‌رفه‌ته‌كان”ی كرد و تێیدا وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیاری دایه‌وه.
ئه‌مه‌ش پوخته‌یه‌ك له وه‌ڵامه‌كانی مه‌سرور بارزانی:
* هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه سیاسییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
* سه‌ركه‌وتوو بووین له به‌دیهێنانی زۆرێك له‌و ئامانجانه‌ی كه هه‌مانه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه زۆر ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی بده‌ین.
* به‌رده‌وامی، متمانه، خۆڕاگری و ئیراده ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك سیفه‌تن كه پێویسته هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌یبێت.
*پێوسته له پێداویستی خه‌ڵكه‌كه‌ت بڕوانیت، خه‌ڵك چی پێویسته، هه‌میشه خه‌ڵك له پێشینه‌ی كاره‌كانت دابنێیت. ئێمه ئه‌و كاره‌مان كردووه و ته‌ماشای خواستی خه‌ڵك ده‌كه‌ین چی‌یان ده‌وێ و چۆن بتوانین به باشترین شێوه خزمه‌تیان بكه‌ین.
* ده‌بێ ته‌ماشای نه‌وه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كان بكه‌ین كه جیاوازن، هه‌روه‌ها له چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی وڵاتانه‌وه فێر بین.
* په‌روه‌رده و خوێندن له پێشینه‌یه، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه بتوانین ئه‌و دامه‌زراوانه دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده له ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تیدا بن و به ستانداری جیهانی پێشكه‌شی بكه‌ین.
* حكومه‌ت پێویسته حكومه‌تێكی دابینكار بێت، نه‌ك ئاراسته‌كار بێت به‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت چۆن بژین له چوارچێوه‌ی یاسادا و حكومه‌ت هانیان بدات ئاراسته‌ی ژیانی خۆیان بگرن.
* ئێمه پرۆگرامی چاكسازیی ئه‌لیكترۆنیی به‌هێزمان هه‌یه، چ له كه‌رتی گشتی چ له ڕووی ئابووری و دامه‌زراوه داراییه‌كان بێت.
* ئێمه ده‌ڕوانینه ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه بتوانێت به باشترین شێوه سیسته‌مه‌كه‌مان به‌دیجیتاڵی بكه‌ن.
*به‌شێكی زۆری دامه‌زراوه‌كان به دیجیتاڵی كراون، موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانیش به‌ڕیز ناوه‌ستن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان.
* ناوه‌ندی زانیاریی ناوازه‌مان دروست كردووه بۆ شیكردنه‌وه و ئامار و به‌راوردكردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، به پشتبه‌ستنیش به‌وه، ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن باشترین سیسته‌م دابین بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان به باشترین شێوه كاروباره‌كان به‌بێ ڕۆتین ڕایی بكه‌ن.
* كوردستان شوێنێكی جوانه، هه‌وڵ ناده‌ین كۆپی و چاولێكه‌ری وڵاتانی دیكه بین، ئێمه ده‌مانه‌وێ له وڵاته سه‌ركه‌وتووه‌كان و نه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتووه‌كان فێر بین.
* ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو وڵاتێكی ئارام و گه‌شه‌كردوو لانه‌ی هیوایه بۆ ئه‌و ناوچه شلۆقه كه ئێمه توانیومانه ئابووری گه‌شه پێ بده‌ین و پشت به خۆمان ببه‌ستین.
* ئێمه سیاسه‌تی فره‌یی سه‌رچاوه‌كانیشمان هه‌یه، ڕوو ده‌كه‌ینه كه‌رته جیاجیاكان و گرنگیدان به پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و په‌روه‌رده.
* خوازیارم هه‌رێمی كوردستان ببێته هه‌رێمێك كه له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك ئاراسته و روانگه‌یه‌كی نوێ ته‌ماشای بكه‌ن.
PM:01:51:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت