"دادگای فیدراڵی سكاڵای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوو وه‌زاره‌تی هه‌رێمی ره‌تكرده‌وه"
وێستگه‌نیوز-
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئه‌و سكاڵایه‌ی ره‌تكردنه‌وه كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 11ی شوباتی 2025، شه‌رمین به‌هجه‌ت خدر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه "له دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه سكاڵای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ره‌تكراونه‌ته‌وه".
سكاڵاكان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ناوی خالید مسته‌فا حسێن تۆماركرا بوون و پاساوه‌كانی بۆ ئه‌و دوو داوایه، پشتبه‌ستن بوو به هه‌ردوو ماده‌ی 103 و 104 ی ده‌ستوور كه ده‌بێت ئه‌و جۆره دامه‌زراوانه ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ بن نه‌ك وه‌زاره‌ت.
شه‌رمین به‌هجه‌ت ده‌ڵێت: "دانیشتنی دادگا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو سكاڵایه به‌بێ دادبینی بووه، ئێمه له وه‌ڵامنامه‌كاندا ئاماژه‌مان به‌وه‌دابوو كه ئه‌وه پرسێكی ده‌ستووری نییه تاوه‌كو له‌و دادگه‌یه تانه‌ی لێ بدرێت و له تایبه‌تمه‌ندی دادگای فیدڕاڵی نییه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكانمان پێ رانه‌گه‌یه‌ندراوه".
وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2006 و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی-ش به‌گوێره‌ی یاسایه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانی ساڵی 2007 پێكهێنراون.
PM:01:27:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت