پۆلیسی هه‌ولێر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: دانپێدانانی شۆفێرێكی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح-ه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه دانپێدانانی شۆفێرێكی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح-ه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه "په‌رله‌مانتاره‌كه وێنه و ڤیدیۆی هه‌ولێری گرتووه و له سابرین نیوز بڵاوبووه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 11-02-2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، دانپێدانانی كه‌سێكی به‌ناوی (ئاده‌م عوسمان سلێمان) بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت كه "ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 9-2-2025 شۆفێریی بۆ عه‌لی حه‌مه‌سالح، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرد، له‌و كاته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه سه‌رقاڵی وێنه و ڤیدیۆگرتنی چه‌ند شوێنێك بوو، به مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاری و هاندانی خه‌ڵك بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئه‌و كه‌سه (ئاده‌م عوسمان سلێمان) ده‌ڵێت: "شۆفێریم بۆ عه‌لی حه‌مه ساڵح كرد كه وێنه و ڤیدیۆی هه‌ولێری كرد و دواتر له سابرین نیوز بڵاوبوونه‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه شه‌وی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوكراوه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه كرد كه "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیان دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر گه‌یشته هه‌ندێك ده‌رئه‌نجام و هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی وه‌كو ئامرازی بره‌وپێدانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه ده‌ستنیشان كران".
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "یه‌كێكیان ده‌ستگیر كرا و له كاتێكی نزیكدا ورده‌كاریی زیاتر بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو".
دوای ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی كورتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: "هاوڕێیه‌كی من به‌ناوی (ئاده‌م عوسمان) دوێنێ هاوڕێی من بووه كه له‌گه‌ڵ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ری خۆپیشانداندا بوین، ئه‌م ئێواره له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه بانگكراوه و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی نادیاره و ته‌له‌فونه‌كانی داخراوه، سه‌لامه‌تی له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منیه‌كان و ئاسایشی هه‌ولێره".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح راشیگه‌یاندووه كه "كاك ئاده‌م پێشتر وه‌ك میلاك به‌ناوی پاسه‌وان هاوكاری من بووه، سه‌رجه‌م پاسه‌وانه‌كانیان لێوه‌رگرتمه‌وه، ئێستا ئه‌و كاتانه‌ی ده‌وامی نییه وه‌ك هاوڕی هه‌ندێك كات له‌گه‌ڵ من ده‌بێت و هاوكاریم ده‌بێت".
بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە:
PM:12:04:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 3244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت